Sefa Mutlu
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا له ئیستانبوڵ ئه‌و مانیفێستۆیه ده‌خوێنێته‌وه كه له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه ئاماده‌كراوه و له‌و مانیفێستۆیهدا په‌یامی گرنگ ئاراسته‌ی جیهان ده‌كرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆنگره‌ی ئاك پارتی پارێزگای ئیستانبوڵ كاتژمێر ١٤:٠٠ ده‌چێته هۆڵی وه‌رزشیی سینان ئه‌رده‌م.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌كه، ئه‌ندامانی پارته‌كه له كاتژمێر ١٣:٠٠دا سه‌یری فیلمێكی تایبه‌ت به ژیانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی ٤٠٠ ده‌زگای راگه‌یاندنی ناوخۆیی و بیانی رووماڵی كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه گوتارێك پێشكه‌شی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س بكات.