Sabri Yıldırım,???
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
مووش – AA
ئێسك و پروسك و روفاتی دوو هه‌زار و ١٢٨ کەس له گۆڕستانەکانی سێ گوند و یه‌ك ئاوایی گواسترانه‌وه گۆڕستانێكی نوێ، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ونه سنووری وێستگه‌ی وزه‌ی هایدرۆكاره‌بایی و به‌نداوی ئاڵپارسڵان-٢ له سنووری پارێزگای مووش.
كارمه‌ندانی كاروباری ئایینی و گوندنشینان له گونده‌كانی تهپهكۆی، باغئیچی و كایاڵدهره ئێسك و پروسك و رووفاتی کەسە مردووەکانیان كفن و دفن كرد و گواستیانه‌وه گۆڕستانی نوێ.
له كاتێكدا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی دانانی كێلن بۆ گۆڕه‌كان به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌و سنووره‌ی کە پڕۆژه‌كه ده‌یگرێته‌وه سه‌رقاڵی رووخاندنی خانوو و تهویلهكانیانن.
موختاری گوندی كایاڵیدهره، سه‌ڵاحه‌ددین تارهان رایگه‌یاند كه ئاوی به‌نداوه‌كه ته‌واوی گونده‌كه‌یان ده‌گرێته‌وه و پێویسته تاكو مانگی نیسان یان ئایاری ساڵی داهاتوو گونده‌كه جێبهێڵن و رووبكه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه.