Sangar Hamad Azeez
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند: "چاوه‌ڕوانین نه‌خشه‌ڕێگای منبج به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه و بێ هیچ دواكه‌وتنێك، جێبه‌جێ بكرێت. نه‌خشه‌ڕێگای منبج رێككه‌وتنێكی گرنگه، ئێمه پابه‌ندین پێیه‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامیده‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌دا به‌رده‌وامه له تێكه‌ڵیی، بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی جدییه".
کاڵن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا لەبارەی رۆژەڤ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا گوتی: "چاوه‌ڕوانین نه‌خشه‌ڕێگای منبج به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه و بێ هیچ دواكه‌وتنێك، جێبه‌جێ بكرێت. نه‌خشه‌ڕێگای منبج رێككه‌وتنێكی گرنگه، ئێمه پابه‌ندین پێیه‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامیده‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌دا به‌رده‌وامه له تێكه‌ڵیی، بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی جدییه".
كاڵن لە درێژەدا گوتی: "له‌لایه‌كه‌وه جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك له‌رووی چه‌كه‌وه، هه‌موو هاوكارییه‌كی دارایی، پاڵپشتیی سیاسیی و پشتیوانیی میدیایی به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، مایه‌ی قبووڵ كردن نییه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن باسی لە رێککەوتنی١٢ خاڵی چاودێریی له ئیدلب کرد و گوتی: "په‌یوه‌ست به ژماره‌كان نا، به‌ڵام له‌رووی پشتیوانییكردنهوه له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له هاویشتنی هه‌نگاوی پێویست. (له ئیدلب) هه‌ریه‌ك له میت، سوپای توركیا، هێزه تایبه‌ته‌كان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ رووسه‌كاندا، له بابه‌ته‌كانی چۆنێتیی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵراو به قووڵایی ١٥-٢٠ كیلۆمه‌تر، چۆنێتیی ده‌ركردنی پێكهاته تیرۆریستییه‌كان لێره یان ناچالاككردنیان و چه‌ك پێدانانیان، له رووی مه‌یدانییه‌وه كارده‌كه‌ن".
ئیبراهیم کاڵن گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م باری كێشه‌ی سووریا، بابه‌تی ئیدلب و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بخرێته سه‌ر شانی توركیا، نه دادپه‌روه‌رانه‌یه و نه درووسته. مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات كاڵن گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له‌لایه‌ن میت و ده‌زگا ئه‌منییه پهیوهندییدارهكانمانهوه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، به مكووڕییه‌وه درێژه‌یان ده‌بێت. كام رێكخراوی تیرۆریستیی، چ شێوازێك به‌كارده‌هێنێت با به‌كاریبهێنێت، له‌گه‌ڵ كێدا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كارده‌كات با بیكات، هه‌رگیز ئه‌و تاوانانه‌ی دژی توركیا ئه‌نجامیانداوه، بێ وه‌ڵام و سزا نامێنێته‌وه".
ئەو گوتەبێژە جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز لە تیرۆریستان خۆش نابن و گوتیشی: "هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی رێحانڵی، ئه‌گه‌ر ساڵێك دواتر، سێ ساڵ دواتر یان پێنج ساڵ دواتر بێت، ئه‌وانه‌ی تاوانیان دژی توركیا ئه‌نجامداوه، به دڵنیاییه‌وه و بێ هیچ گومانێك، ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا. ئه‌مه هۆشدارییه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه ده‌مانه‌وێت گوزارشتی لێبكه‌ین".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن تیشکی خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی و گوتی: "کۆماری تورکیا رێگە نادات فەتۆچییەکان بە ئاسوودەیی هەناسە بدەن. با هەموو کەسێک ئەوە بزانێت".
لەبارەی هەڵاتووەکانی فەتۆ کاڵن گوتی: "کۆماری تورکیا بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانیان".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ئاشتی جیهانی دەدات و ئەو بەرپرسیارێتییەش دەکەوێتە سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە ئەرکە سیاسی و مرۆییەکەی بە جێ بگەیەنێ".
لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و باخچەلی کاڵن گوتی: "ئەگەری هەیە لە داهاتوودا بابەتی لەو شێوەیە لە رۆژەڤ دابێت".