Bestami Bodruk
31 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2026
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، سەردانی پەرلەمانتاری پێشووی پارتەکەیان لەیلا زانای کرد و بە هۆی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی مەهدی زانا، سەرەخۆشی لێ کرد.
هەریەکە لە پەرلەمانتاری وان پەروین بۆڵدان، پەرلەمانتاری ئاگری سری ساکک، گوتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان، سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر ئایشە سێرا بوجاک کوچوک، یاوەری باقرخان'یان کرد.
تونجەر باقرخان بە هۆی کۆچی دوایی مەهدی زانا، سەرەخۆشی لە لەیلا زانا و کەسوکاری کرد.
لە کاتی دەرچوونی لە پرسەکە، هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ میدیاکان قسەی کرد و بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند کە مەهدی زانا یەکێکە لە نموونەکانی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی خۆجێیی کە لەسەردەمی ئەودا لە شارەوانی جێبەجێ کرا و ئەوە نموونەیەکە بۆ هەموو شارەوانییەکانی تورکیا، گوتیشی: "ئەو بە هەڵوێستەکانی لە سەردەمی بەندیخانەی دیاربەکر لە ڕۆژانی تاریکی ١٢ی ئەیلوول، هەروەها خزمەتەکانی لە شارەوانی بۆ پاراستنی زمان، شوناس و کولتووری خۆی، بەهایەکی بە نرخی بەخشی. ئێمە ئەو کەسایەتییەمان لە دەستدا و زۆر بۆی بەداخین".