Sayim Harmancı,Mohammed Baqi Hussein
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
هه‌كاری - AA
له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەر بە پارێزگای هه‌كاری، منداڵێك له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆدا به‌ده‌ستیه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، به‌رات ئۆكتای ته‌مه‌ن 10 ساڵ له‌كاتێكدا به‌ناو زه‌وییه‌كی نزیك ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی گونگۆر گه‌ڕاوه، ته‌نێكی نامۆی دۆزیوه‌ته‌وه و به‌ده‌ستیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.
بەرات ئۆكتای به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی یوكسه‌كۆڤا و دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی وان كراوه، به‌ڵام نه‌توانرا گیانی رزگاربكرێت و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی شاره‌كه رایانگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكراوه.