Eren Bozkurt,Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئادانا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٤١ پۆلیس له ١٩ پارێزگای توركیا ده‌رچوو كه ژماره‌یه‌كیان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٤١ پۆلیس له ١٩ پارێزگا ده‌رچوو كه ژماره‌یه‌كیان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه به‌رنامه بۆ داندراوه‌كانی ئاسایشی ئادانا ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
زاندراوه ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه ده‌ستگیر كراون، ره‌وانه‌ی ئادانا كراون.