AA
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
ئادانا – AA
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ١٥ تۆمه‌تبار له حه‌وت پارێزگای توركیا ده‌رچوو.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ئاسایشی گشتی ئادانا، له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا له هه‌ریه‌ك له ئادانا، ئیستانبوڵ، بورسا، كۆنیا، ماردین، عه‌نتاب و ماڕه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان ئه‌نجام دا بۆ ده‌ستگیركردنی ١٥ تۆمه‌تباره‌كه.
له ئاكامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباران ده‌ستگیركران كه سه‌رباز، مامۆستا، په‌رستار و رۆژنامه‌وانیان له‌نێودان و ده‌ركه‌وتووه سیسته‌می شیفرهداری نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی فه‌تۆ (بایلۆك)یان به‌كارهێناوه.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی له یه‌كه‌ی پزیشكی دادی ئادانا، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش كران.