Serkan Avci
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
مێرسین - AA
لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەی شارۆچکەی ئایدینجیک-ی پارێزگای مێرسین دەدرێت.
ئاگرەکە دوێنێ بە هۆکارێکی نەزاندراو لە دارستانێکی شارۆچکەکەدا کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەتا بەیانی ئەمڕۆ لە هەوڵدابوون ئاگرەکە لەڕێی زەمینییەوە کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام بەهۆی هەبوونی بایەکی بەهێزەوە نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و لە پارێزگاکانی دەوروبەریشەوە تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ هاوکاری کردن چوونە ئایدینجیک.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆشەوە کۆپتەر و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشەکە، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، بەکر پاکدەمیرلی بە کۆپتەر سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و دەربارەی هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش زانیاری لە بەڕێوبەری گشتی دارستان، بەکر کاراجابەی، وەرگرت.