Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
وان – AA
لە هەڵمەتێکی پاکڕاگری کە لەلایەن قایمقامیەت و سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای ئەدرەمیت سەربە پارێزگای وان رێکخرا، بە بەشداری ١٥ هەزار و ٥٠٠ قوتابی خۆڵ و خاشاکی شارۆچکەی ئەردەمیت و کەناراوەکانی دەریاچەی وان کۆکرایەوە.
قوتابیان کە لەبەردەم قوتابخانەی ناوەندی هیلمی ئراک کۆبوونەوە، پەنجەوانە، دەمامک، زەرف، هێلەک و کڵاویان بەسەردا دابەش کرا. دواتر بەرەو ناوەندی شارۆچکەکە و کەناراوەکانی دەریاچەی وان بەڕێ کەوتن و نزیکەی ٦٠ تۆن خۆڵ و خاشاکیان کۆکردەوە.
دوای ئەوەی خۆڵی کۆکراوەیان لە زەرفەکان نا رادەستی کارمەندانی شارەوانیان کردن. دیمەنی ئەو قوتابیانەی کەناراوەکانی دەریاچەی وان-یان پاک دەکردەوە لە ئاسمانەوە وێنەیان گیرا.
قایمقام و بریکاری سەرۆکی شارەوانی ئەردەمیت، عاتف چیچەکلی لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی جوانتر و پاکتر بۆ شارۆچکەکە دروست بکەن و گوتی: "ئێرە سروشتێکی جوانی هەیە، بەڵام بەهۆی فڕێدانی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک جوانی سروشتی ئێرە تێکدراوە و بۆنی دێت. بانگهێشتی هاووڵاتییانمان دەکەین کە ناوچەکە وەک چاوی خۆیان بپارێزن کە لە باووباپیرانمانەوە بە ئێمە سپێردراوە".