Ali Korkmaz
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستووره‌وه له 16ی نیساندا رایگەیاند "هیچ گومانێكم نییه كه ئه‌نجامه‌كه 'به‌ڵێ' ده‌بێت، ئاسووده‌م".
له‌میانی به‌شداریكردنیدا له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به گشتپرسی له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی TGRT یڵدرم رایگه‌یاند، هیچ گومانێكم نییه كه "به‌ڵێ" سه‌رده‌كه‌وێت و گوتی: "تێكه‌ڵی مه‌كه‌ن، رێژه‌ی "به‌ڵێ" 50+1ه. خودا چیی دابێت، به‌ره‌كه‌تی تێبخات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌نگده‌ده‌ن، یڵدرم گوتی:
"كورد، تورك، لاز، چه‌ركه‌ز، عه‌له‌وی، سوننه، زازا و هه‌رچه‌نده مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و گرووپی جیاجیا له توركیا هه‌یه، هه‌مووی تاجی سه‌ری توركیایه و هاووڵاتیی پله یه‌كه. هه‌مووان ئاینده، یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی توركیایان ده‌وێت و به‌وپێیه ده‌نگده‌ده‌ن. پێم وایه له باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌نگی باش به‌ده‌ستده‌هێنین. له باشووری رۆژهه‌ڵات ئه‌زموونێكی زۆر خراپ رووی دا، به‌تایبه‌ت به‌هۆی سیاسه‌تی چاڵ هه‌ڵكه‌ندنی رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه دوای 7ی حوزه‌یران، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئازاری زۆریان چه‌شت. هێزه ئه‌منییه‌كانمان ئازاری زۆریان چه‌شت. زیانی زۆریان گه‌یاند به وڵاته‌كه‌مان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كردهوان نابوورێت. باجی ئه‌مه‌یان پێده‌دات".