Özkan Bilgin
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
وان – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو له شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌میت سەربه پارێزگای وان، كه‌سێک گیانی له‌ده‌ست دا و ١٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان بارهه‌ڵگرێكی بچووك كه له‌لایه‌ن نادر ئۆده‌میر-ه‌وه شۆفێری بۆ ده‌كرا له نزیك گه‌ڕه‌كی كۆپرولهر له‌سه‌ر رێگای گورپنار-گه‌ڤاش له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوه‌كه‌دا، ١٥ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و به‌شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونه‌ته توركیا له‌گه‌ڵ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه برینداربوون.
دواتر تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
دوای ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆیان، برینداران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
وێرای ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی پزیشكانیش، نه‌تواندرا نادر ئۆزده‌میر-ی شۆفێر رزگار بكرێت و گیانی له‌ده‌ست دا.