Mehmet Şah Yılmaz
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی راوێژكاری سیاسی له‌نێوان شاندی توركیا و میسر له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی پێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی راوێژكاری سیاسی له‌نێوان شاندی توركیا و میسر به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆناڵ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، حامدی لۆزا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی پێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی بابه‌ته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له رۆژی دووه‌می دانوستانه‌كاندا باس له چۆنێتی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند، به ئه‌نجامی باشه‌وه له شەشی ئایار له قاهیره كۆتایی‌یان هات.