Sarp Özer
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی هەڵۆی زستاندا لە ناوچەکانی کاراجاک، شنگال و دەریک ٨٠ ئامانجی تیرۆریستان بۆردومان کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە وەرگیراون لە میانی ئۆپەراسیۆنی "هەڵۆی زستان"دا لە باکووری سووریا و عێراق، چەندین حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، عەمباری چەک و تەقەمەنی و بەناو بنکە و کەمپی مەشق و راهێنانی تیرۆریستان خاپوور کراون.
هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوو ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەشێوەیەکی زۆر هەستیار ئەنجامدراوە و تەنها تیرۆریستان و حەشارگەکانیان کراونەتە ئامانج.
هەموو هەوڵێکیش دراوە بۆ ئەوەی سەر و ماڵی هاووڵاتییان پارێزراوبێت و زیان بە ژینگە نەگات.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، نزیکەی ٦٠ فڕۆکەی جەنگیی، فڕۆکەی چاودێریی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، بەکارهێندراون و ئامانجەکانی تیرۆریستان لە قوڵایی ١٦٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کاراجاک، ٨٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی شنگال و نۆ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی دەریک بۆردومان کراون.
ئامانجەکانیش نزیکەی ٨٠ خاڵ بوون لە سێ ناوچەی جیاوازدا و بەهۆی بۆردومانکردنی عەمبارەکانی چەک و تەقەمەنیشەوە چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەکەدا روویدا، هەروەها بینایەکیش کرایە ئامانج کە بەناو بەرپرسانی رێکخراوەکە تیایدا کۆبووبوونەوە.