Sarp Özer,
25 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
بڕۆكسڵ – AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی رۆژی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له باره‌گای ناتۆ، ئاكار له‌گه‌ڵ ئێسپه‌ر كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ناتۆ و ته‌وه‌ره به‌رگری و ئه‌منییه‌كانیان كرد له سه‌روویانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی خولوسی ئاكار و مارك ئێسپه‌ر رێكه‌وتوون بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانیان.