Kerem Kocalar
25 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا – AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول له‌باره‌ی راده‌ستكردنی فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه ناوی نهێنی "مه‌زڵوم كۆبانی"ه ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، پێویسته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕێكخراوه‌كه (له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه) ڕاده‌ستی (توركیا) بكرێته‌وه. هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌ی ده‌گاته ئه‌مریكا نووسراوی پێویست ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت".
عه‌بدولحه‌مید گول له شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله-ی پارێزگای ئورفا به میدكارانی ڕایگه‌یاند كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین ناسراو به"مه‌زڵوم كۆبانی" له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و بۆیه خراوه‌ته لیستی سووری داواكرانهوه و ئه‌و لیسته‌ش له ١٩٦ كارپێكراوه و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌مریكایه.
گول ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له دوێنێوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و داواكاریه‌ی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا گه‌یاندووه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه خراوه‌ته لیستی سووری داواكراوانه‌وه پێویسته كه گه‌یشته ئه‌مریكا به جێبه‌جێكردنی ئینته‌رپول ده‌ستگیربكرێت و ڕاده‌ستی توركیا بكرێته‌وه. به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، پێویسته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕێكخراوه‌كه (له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه) ڕاده‌ست (-ی توركیا) بكرێته‌وه. هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌ی ده‌گاته ئه‌مریكا نووسراوی پێویست ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه بێئه‌وه‌ی پێویست به هیچ نووسراوێك بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی له ئینته‌رپول هه‌یه (پێویسته) كاره پێویسته‌كان ئه‌نجام بدرێن. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ڕێگای لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه جارێكی دیكه ئه‌مه‌ی بیرخستۆته‌وه".