Şerife Çetin
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانیی لیبیا، نه‌جلا مه‌نگوش كۆبووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ته بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌ر له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ستراتیجیی ئاستبه‌رز له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام دراوه و نووسیوویه‌تی: "له‌م پرۆسه مێژووییه‌دا، پشتیوانیمان بۆ لیبیای برا به‌رده‌وام ده‌بێت".