Zeynep Hilal Karyağdı
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2021
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره پێ بدات ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه.
سامح شوكری دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی میسری راگه‌یاند كه پێویسته ستایشی دوا لێدوانه‌كانی توركیا بكرێت.
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان بووه، باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌باره‌ی لێدوانه گرنگه‌كانی توركیا له‌باره‌ی میسره‌وه ئه‌نجامدراوه و گوتی: "میسر خوازیاره به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره پێ بدات ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه. له ئه‌گه‌ری ره‌خساندنی زه‌مینه‌سازی پێویستدا، گرنگه ئه‌مانه به شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌نجام بدرێن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان ١٠ی نیسان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.