Yeşim Sert Karaaslan
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگه‌یاند کە حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له یه‌ك مانگی رابردوودا له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٥ ساڵیدایه له له‌سه‌دا ١٤،٣٩هوه دابه‌زیووه بۆ له‌سه‌دا ١١،٣.
فه‌خره‌ددین كۆجا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه تویتێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا نووسیوویه‌تی "حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له یه‌ك مانگی رابردوودا له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٥ ساڵیدایه له له‌سه‌دا ١٤،٣٩هوه دابه‌زیووه بۆ له‌سه‌دا ١١،٣".
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له‌نێو گه‌نجاندا له زیادبووندایه و جه‌ختی لهوهیشكردووهتهوه كه گه‌نجانیشیان ده‌پارێزن.