Halil İbrahim Sincar
26 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2022
ماردین- AA
لە چوارچێوەی کێبڕکێی نیشتمانیی فۆتۆگرافی ماردین، وێنەگرەکانی شارەکە و دەستەی ناوبژیوانانی کێبڕکێکە لە شارۆچکەی دەریک سەردانی سوڵتان کۆسەن-یان کرد کە درێژی باڵای دوو مەتر و ٥١ سانتیمەترە و نازناوی "باڵابەرزترین پیاوی جیهان"ی هەیە.
ئەمساڵ بۆ جاری پێنجەم "کێبڕکێی نیشتمانیی فۆتۆگرافی ماردین" ساز دەکرێت، ئەو وێنەگرانەشی بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکە هاتوونەتە شاری ماردین، هاوڕێ لەگەڵ دەستەی ناوبژیوانانی کێبڕکێکە لە شارۆچکەی دەریک، سەرانی کۆسەن-یان کرد.
سوڵتان کۆسەن ماوەی ١٣ ساڵە نازناوی "باڵابەرزترین پیاوی جیهان"ی هەیە لە پاڵ باڵاشی بەهۆی درێژی دەستەکانی کە ٢٧،٥ سانتیمەترن لەگەڵ پێیەکانی کە درێژییان ٣٦،٥ سانتیمەترە، ناوی چووەتە ناو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.
کۆسەن ستایش و خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای ئەوەی ناوی چووەتە ناو کتێبی گینسەوە لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوە، بەم هۆیەشەوە توانیویەتی سەردانی ١٢٧ وڵاتی جیهان بکات.
سوڵتان کۆسەن ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا، کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی هەیە و بە یارمەتی پزیشکەکان درێژە بە ژیانی دەدات.