Rewa Mahmut Hasan
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
ئەستێرەکانی یاری تۆپی پێ لە تورکیا دەستیان کرد بە کەمپینی "بەڵێ" بۆ گۆڕانکاری دەستوور کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بخرێتە ریفراندۆمەوە.
رزوان دیلمەن کە شرۆڤەکارێکی تورکیایە لە ریگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ڤیدیۆییەکی بڵاو کردۆتەوە کە ئاماژەیە بەوەی ئەوان تورکیایەکی بەهێزیان دەوێت و لە پێناو پاراستنی وڵات لەو قۆناغە سەختەی ئێستادا دەبێت جەنگی ئیستیقلال دووبارە بکەنەوە و لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت "تورکیایەکی بەهێزمان دەوێت، بۆ تورکیایەکی بەهێز، بەڵێ منیش هەم".
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم گرتانە، دواتر دیلمەن وەک ئاماژەیەک و ناردنی پەیام بۆ یاریزانی تورک، ئاردا توران، نووسیوێتی "ئاردا تورانی خۆشەویست تۆش دەنگت بەڵێیە؟".
ئاردا توران کە ئێستا لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاری دەکات دەڵێت، "بەڵێ مامۆستا رزوان بانگوازەکەتم وەرگرت، هەموومان لە پێناو تورکیایەکی بەهێز دەژین".
دواتر توران پەیامەکەی ئاراستەی بوراک یڵماز کردووە و بەو چەشنە زۆرێک لە یاریزانان هەوڵی کۆکردنەوەی پشتگیری دەدەن بۆ ریفراندۆمەکە.