Ogün Duru
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزانی ١٠ وڵات لە ئەنقەرە لەنێویاندا باڵیۆزانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا، بەهۆی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەی دادگاییکردنی عوسمان کاڤالا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتووە، باڵیۆزانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، هۆڵەندا، سوید، کەنەدا، نەرویج و نیوزیلاند لە ئەنقەرە بەهۆی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەی دادگاییکردنی عوسمان کەڤالا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراون.
باڵیۆزخانەی ئەو ١٠ وڵاتە بەیاننامەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و تیادا بانگەشەی ئەوەیان کردووە، دۆسیەی دادگاییکردنی عوسمان کاڤالا کە درێژەی هەیە دیموکراسیی و سەروەری یاسای لە تورکیا لاوازکردووە، داوای ئازادکردنی کاڤالایان کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزەکان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەبن.