Yusuf Okur
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
ئارتڤین – AA
كاراگۆل سەربە قه‌زای بۆرچكا لە پارێزگای ئارتڤین كه هه‌ر وه‌رزه و جۆرێك له جوانی ده‌نوێنێت، به ره‌نگه‌كانی پاییز پێشوازی له ژینگه‌دۆستان ده‌كات.
كاراگۆل كه رووبه‌ره‌كه‌ی ٣٦٨ هێكتار زه‌وییه و ٢٧ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی بۆرچكاوه دووره له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی بارسته خۆڵێك له كاتی رۆچوونی زه‌وی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ١٩ دروست بووه، چوار وه‌رزی ساڵ پێشوازی له گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی ده‌كات.
ئاوێزانبوونی ره‌نگه‌كانی زه‌رد، پرته‌قاڵی و سوور له‌گه‌ڵ هاتنی پاییزدا پاركی سروشتی بۆرچكا كاراگۆلی دڵڕفێنتر كردووه و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی هاوشێوه‌ی گه‌شتیاران و ژینهگهدۆستان پۆل پۆل روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
چاغڵار چه‌لیك كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ریزه‌وه هاتوون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له‌و سروشته دڵرێنهدا چه‌ندین ره‌نگی جیاواز خۆیان ده‌نوێنن. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م روومان لێره كردووه. به راستی شوێنێكی تابڵێی خۆشه".
مامۆستا ئه‌لیف ساغڵام-یش كه به‌رله ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ وێنه‌گرتن له ترابزۆنه‌وه هاتووه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پێشتر له ئارتڤین مامۆستا بووه و سروشتی ناوچه‌كه سه‌رسامی كردووه گوتی: "سروشت هه‌ر وه‌رزه و جوانییه‌كی تایبه‌ت به ئێره ده‌به‌خشێت، چونكه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان له مانگی داهاتوودا ده‌بێت، ئێره‌مان هه‌ڵبژاردووه وێنه‌ی لێ بچركێنین".