Eşber Ayaydın,Yasin Dikme
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
شانڵیئورفا - AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە شاری شانڵیئورفا دەنگی دا بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و خولی ٢٨مینی پەرلەمان.
بەکر بۆزداغ بە یاوەری سەرۆکی شارەوانی شانڵیئورفا، زەینولعابدین بەیازگول و سەرۆکی لقی شانڵیئورفای ئاک پارتی، عەلی ئیحسان دەلیئۆغڵو گەیشتە خوێندنگەی ئامادەیی پیشەیی و تەکنیکی ئانادۆڵو.
بەکر بۆزداغ لە سندوقی ژمارە ١٠٧٥ دەنگی دا و لە کاتی دەرچوونی لە بنکەی دەنگدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و هیوای خواست هەڵبژاردنەکان ببنە مایەی خێر بۆ هەموو وڵات.
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوە کرد کە دەنگی داوە و گوتی: ''خێردار بێت. ئەمڕۆ گەلەکەمان بڕیار دەدات لەبارەی رۆڵە و خانەوادە و گەل و دەوڵەتەکەمان. داوا لە خودا دەکەم لەئێستاوە ئەو بڕیارەی دەیدەن ببێتە مایەی خێر. لە شانڵیئورفا هەڵبژاردن لە کەشێکی دیموکراسییدا بەڕێوەدەچێت. گومان نییە لەوەی لە هەموو لایەکی وڵاتدا لە کەشێکی دیموکراسییدا بەڕێوەدەچێت''.