گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
توركيا

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ناوچە کارەساتبارەکەی گیرەسون-ە

- بەهۆی لافاو و خلیسکانی زەوی لە شارۆچکەی دەرەلی، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
Tuğba Yardımcı
23 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ناوچە کارەساتبارەکەی گیرەسون-ە
Giresun

گیرەسون - AA

تەرمی سێ کەس لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە شارۆچکەی دەرەلی سەربە پارێزگای گیرەسون، بەهۆی لافاو و خلیسکانی زەوییەوە بێ سەروشوێن بوون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە شارۆچکەی دەرەلی بۆ رۆژنامەنووسان دوا و باسی لەوە کرد کە دوای بارانێکی بەخوڕ، لافاو و خلیسکانی زەوی لە شارۆچکەکە روویداوە.

سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند ''بە داخەوە لە گیرەسون دوو تەرممان دۆزیوەتەوە. یەکێک لەوانە جەندرمەیە و ئەوی دیکەیان هاووڵاتی مەدەنییە''.

وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردن کرد و گوتی: ''لەئێستادا هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردنی ١١ هاووڵاتییمان درێژەی هەیە''.

سولەیمان سۆیڵو سەبارەت بە زیانەکانی لافاوەکە گوتی: ''(لە شارۆچکەی دەرەلی) لێرە دووکانێک نییە بتوانرێت بەکاربهێنرێت، هەمووی بەسەریەکداچوون. دەوڵەتەکەمان بە هەموو توانایەکی بریندارەکان تیمار دەکات و لە پاڵ هاووڵاتییاندا دەبێت''.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد کە لە درێژەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردندا، تەرمی هاووڵاتییەکی دیکەیشیان دۆزیوەتەوە، بەوەیش تا ئێستا تەرمی سێ کەس لەوانەی بێ سەروشوێن بوون دۆزراونەتەوە.

گوتیشی: ''تا ئێستا ١٢٧ هاووڵاتییمان لە هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردندا، رزگارکراون''.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئەوەیشی خستەڕوو کە لەسەر رێگای تیرەبۆڵو-دۆغانکەنت پێنج جەندرمە و ئامێرێکی کارکردن کەوتوونەتە چەمەکەوە و گوتی: ''کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیان درێژەی هەیە. پێشتر رامگەیاند کە جەندرمەیەکمان شەهید بووە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی ئەوانی دیکە درێژەیە هەیە''.

related_topics:
وەزارەتی ناوخۆلافاوگیرەسونسولەیمان سۆیڵودەرەلی
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
گیرەسون.. دروستبوونی لافاو لە شارۆچکەی دەرەلی

گیرەسون.. دروستبوونی لافاو لە شارۆچکەی دەرەلی

دواتر

ئەردۆغان: ''تورکیا لە پیشەسازی بەرگرییدا پێداگرانە لەسەر رێگاکەی بەردەوام دەبێت''

ئەردۆغان: ''تورکیا لە پیشەسازی بەرگرییدا پێداگرانە لەسەر رێگاکەی بەردەوام دەبێت''

نوێترین هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران: "یان ڕێکدەکەون و یان لەناو دەچن"

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٧٢ هەزار و ٧٤٢ کەس

قەتەر: "نابێت ئێران گەرووی هورمز وەک چەکێک بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر وڵاتانی کەنداو بەکاربهێنێت"

هاكان فیدان: "نابێت کێشەی کەنداو پرسی غەززەمان لەبیر بباتەوە"

ڕاستەوخۆ: سەرکۆمار ئەردۆغان، لە به‌رنامه‌ی ڕۆژی جیهانیی جووتیاراندا له‌ كۆشكی سەرۆکایەتی

پزیشکیان: "یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی دوژمن تێکدانی ئابوورییە"

دەوحە.. وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان لەلایەن میری قەتەر شێخ تەمیم-ه‌وه‌ پێشوازی لێکرا

هەمووی ببینە
ژیانی ڕۆژانە لە غەززە

ژیانی ڕۆژانە لە غەززە

هەواڵی پەیوەندیدار

ھەولێر لە ژێر لافاودا

ھەولێر لە ژێر لافاودا

گول: لە میسر بارودۆخێکی نا ئاسایی ھەیە

گول: لە میسر بارودۆخێکی نا ئاسایی ھەیە

كەمپی عەربەت.. باران بارین و لافاو دۆخی ئاوارەكانی خراپتر كردووە

كەمپی عەربەت.. باران بارین و لافاو دۆخی ئاوارەكانی خراپتر كردووە

هەکاری.. لەناوچوونی ٨٠٠  سەر مەڕ

هەکاری.. لەناوچوونی ٨٠٠ سەر مەڕ

بارانی وەرزی لە پاکستان گیانلەدەستدانی ٣٠ کەسی لێکەوتەوە

بارانی وەرزی لە پاکستان گیانلەدەستدانی ٣٠ کەسی لێکەوتەوە

کۆپتەرێکی سەربازیی شاری گیرەسون کەوتە خوارەوە

کۆپتەرێکی سەربازیی شاری گیرەسون کەوتە خوارەوە

یڵدرم: "رووداوەکە بەھۆی خراپی کەشوھەواوە بووە"

یڵدرم: "رووداوەکە بەھۆی خراپی کەشوھەواوە بووە"

ئه‌مریكا.. بەهۆی لافاو 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

ئه‌مریكا.. بەهۆی لافاو 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

دووباره‌ تابلۆی کوردی لە شارەوانی دێرک هەڵواسرا

دووباره‌ تابلۆی کوردی لە شارەوانی دێرک هەڵواسرا

رێورەسمێک بۆ ئەو سەربازانە سازکرا کە لەشەمزینان گیانیان لەدەستدا

رێورەسمێک بۆ ئەو سەربازانە سازکرا کە لەشەمزینان گیانیان لەدەستدا