ئیستانبوڵ - AA
یادی ٣٦هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی 'شای ناشرین'ی سینەمای تورکیا، ئەکتەر، دەرهێنەر و سیناریست یڵماز گوینەی دەکرێتەوە.
ئەو هونەرمەندە کە ناوی تەواوی یڵماز پوتون-ە لە ساڵی ١٩٣٧دا لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی هامیت و گولو پوتون ناسراوە لە گوندی یەنیجە سەربە پارێزگای ئادانا لەدایکبووە.
یڵماز گوینەی لە دیمانەیەکیدا، ساڵانی منداڵیی بەم شێوەیە باس کردووە ''ناوم واتای پۆڵایین بەرامبەر سەختییەکان، بێ ئومێد نەبوو، نەبەز و ملکەچ نەکردووە. نازناوەکەم واتا ناو‌کی میوەیەکی کێوی نەشکاوە. لە ساڵی ١٩٣٧دا لە گوندی یەنیجە لە ئادانا کە شارێکی باشووری تورکیایە لە دایکبووم. یەکێکم لە دوو منداڵی خێزانێکی بێ خاکی بە رەچەلەک کورد. دایکم دینداربوو و نەخوێندەواریش بوو، باوکیشم لە میانی خزمەتی سەربازیی فێری نووسین و خوێندنەوە بووبوو. وەک دایکم ئەویش هیچ نەچووەتە خوێندنگا. لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە تا ئێستا بە ئیش‌کردن ژیانم بردووەتە سەر. یەکەم ئیشم شوانی گوێرەکە بوو''.
- لە قۆناغی ئامادەییدا بە سینەما ئاشنا بووە
یڵماز گوینەی کە لە ئادانا قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندی تەواوکردووە، بۆ دەستخستنی بژێوی ژیان هێشتا لە تەمەنی ١٣ ساڵییدا بووە کە بە پاسکیل بەکرەی فیلمەکانی بۆ سینەماکان دەگواستەوە کە ١٦ میلیمەتر بوون، لەسەر تەختەیەکیش کە بەشان هەڵی دەگرت رێکلامی فیلمەکانی نمایش دەکرد، بەوەیش یەکەم هەنگاوی بۆ سینەما هەڵ نا.
یڵماز گوینەی وەک نوێنەری کۆمپانیاکانی And Film و Kemal Film فیلمی دابەش دەکرد. گرنگییدانی بە ئەدەبیات یەکێک بوو لە گرنگترین هۆکارەکانی ئاراستەکردنی ئەو هونەرمەندە بۆ سینەما.
بەو چیرۆکانەی کە لە قۆناغی ئامادەییدا بە ناوی ''دۆروک'' لە گۆڤارێکی هونەریدا بڵاوی دەکردنەوە لە ساڵی ١٩٥٥دا، سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.
هونەرمەند یڵماز گوینەی لە رێگەی یاشار کەمال-ەوە ئاشنایەتی لەگەڵ ئاتیف یڵماز پەیدا کرد کە یەکێک بوو لە دەرهێنەرانی یەشیلچام و بۆ ماوەیەک یاریدەدەری ئەو بووە.
یڵماز گوینەی لە گۆڤارەکانی ''یانی ئوفوکڵار''، ''ئۆنوچ''، ''پازار پۆستاسی'' و ''بیر''دا نووسینەکانی بڵاو دەکردەوە، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو بەهۆی نووسینی چیرۆکێک بە ناوی ''سێ سیستمی نایەکسانی نەزانی'' بە بیانوی پرۆپاگەندەکردن بۆ هزری کۆمۆنیستی یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی کرا.
یڵماز گوینەی لە ساڵی ١٩٥٦دا، چووەتە کۆلێجی یاسا لە زانکۆی ئوفوک لە ئەنقەرە و لە ساڵی ١٩٥٧دا جێی هێشت و رووی کردە کۆلێجی ئابووریی زانکۆی ئیستانبوڵ.
دواتر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناتوانێت درێژە بە خوێندن بدات و گوتی: ''لە ساڵی ١٩٥٧دا، خەیاڵی خوێندنی ئابوورییم لە زانکۆی ئیستانبوڵ چووە مێشک، بەڵام نەمتوانی بەردەوام بم. دۆسیەی دادگا کە لە ساڵی ١٩٥٥ەوە درێژەی هەبوو بە ئەنجام گەیشت و لە سەرەتادا، حەوت ساڵ و شەش مانگ سزای قورس درام و سزای دوو ساڵ و شەش مانگ دوورخستنەوەم بۆ دەرچوو. دواتر دادگای تەمییز بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە. لە دانیشتنی نوێی دادگادا، سزای یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانیم بۆ دەرکرا لەگەڵ شەش مانگ دوورخستنەوە. خوێندنەکەم لە نیوەدا مایەوە. تەنها رێگای بەردەمم فێربوون بوو لە رێگەی مامۆستاکانەوە. وام کرد''.
- بۆ یه‌كه‌مجار له فیلمه‌كانی "ئه‌م رۆڵانه‌ی نیشتمان" و "ئاسك" به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه رۆڵی گێڕا
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی ١٩٥٩ بۆ یه‌كه‌مجار به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ له هه‌ردوو فیلمی "ئه‌م رۆڵانه‌ی نیشتمان" و "ئاسك" رۆڵی گێڕا كه خۆی سیناریۆی فیلمه‌كانی نووسیبوو و له‌لایه‌ن عاكیف یڵمازه‌وه كاری ده‌رهێنانیان بۆ كرابوو. دوای ئه‌و فیلمانه یڵماز پاشناوی "گوینه‌ی" بۆ خۆی به‌كار هێنا. له ساڵی ١٩٦١ كاتێك یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ری فیلمی "به‌ڵای شیرین" بوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا ساڵی ١٩٦٢ له زینداندا مایه‌وه و شه‌ش مانگیش بۆ شاری قۆنیا دوور خرایه‌وه.
له ساڵی ١٩٦٣ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ سینه‌ما و زیاتر سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی فیلمی سه‌رگوزه‌شته‌یی بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به فیلمی "هه‌ردووكیان بوێر بوون" كه خۆی سیناریۆكه‌ی نووسیبوو و له كاراكته‌ری "دلێر"دا رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی ده‌گێڕا هاته‌وه سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما. له‌و فیلمه‌دا گوینه‌ی چیرۆكی یاخیبوونی منداڵێكی ئانادۆڵو ده‌گێڕێته‌وه كه ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا نازناوی شای ناشیرین-ی پێ درا.
به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی کە له فیلمی "یاسای سنووره‌كان" گێڕای كه له ساڵی ١٩٦٧ له‌لایه‌ن لوتفی ئاكدارهوه ده‌رهێنانی بۆ كرابوو به "باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ" له فێستیڤاڵی فلیمی پرته‌قاڵی زێڕینی/ ئانتاڵیا ١٩٦٧ هه‌ڵبژێردرا.
یڵماز گوینه‌ی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و ئه‌كته‌ر به‌شداری له زیاتر له ١٠٠ فیلمی وه‌ك "گولـله‌ی نیگه‌ران"، "من كه مردنم ده‌ژیم"، "رووباری سوور"، "مه‌ڕی ڕه‌ش"، "جومعه‌لی باریكه‌ڵه"، "شای چڵكن"، "سه‌ید خان"، "بووكی خاك"، "گورگه برسییه‌كان"، "زه‌ینۆ"، "خه‌م"، "ههلقۆزهرهوهكان"، "باوك" و "شیوه‌ن" به‌شداری كردووه.
له ساڵی ١٩٦٧ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر نه‌باهه‌ت چههرهدا كرد كه له میانی ده‌رهێنانی فیلمێكدا له ساڵی ١٩٦٤ ناسیبووی.
یڵماز گوینه‌ی له ساڵی ١٩٧٨ كۆمپانیای گوینه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم دامه‌زراند و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆڤارێكی به ناوی "گوینه‌ی" ده‌ركرد كه له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی سینه‌ما و هونه‌ر و هۆنراوه و چیرۆكه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ خۆی راكێشا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ١٩٦٨-١٩٧٠ خزمه‌تی سه‌ربازیی ته‌واو كرد و به‌هۆی رۆڵگێڕانی وه‌ك كاراكته‌ری "جه‌بار" كه كوڕێكی هه‌ژاره و گوێدرێژ و عه‌ره‌بانه‌ی پێیه و به هیوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌ك به دوای مامۆستایه‌كدا ده‌كه‌وێت له فیلمی "هیوا" له ١٩٧٠ كه هه‌ر خۆی سیناریۆنووس، ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه بوو، كاردانه‌وه‌ی زۆری ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌مای به‌دوای خۆیدا هێنا. فیلمی "هیوا" كه شه‌ش خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی قۆزاخه‌ی زێڕینی ئادانای به شایسته زاندرا، وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌قه‌ڵه‌م درا له مێژووی سینه‌مای توركیادا.
فیلمی "هیوا" به ته‌كنیكی سینه‌مایی، زمان و ئاراسته‌ی سیاسیی له فیلمه‌كانی دیكه‌ی گوینه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، دواتر ئه‌و فیلمه رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گێڕا بۆ فیلمه سیاسییه‌كان كه دواتر ده‌رهێندران.
یڵماز گوینه‌ی به‌هۆی فیلمی "هیوا"ه‌وه خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ"ی له فێستیڤاڵی فیلمی پرته‌قاڵی زێڕینی ئانتاڵیا و "خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوان"ی فێستیڤاڵی فیلمی گرێنبۆڵی به شایسته زاندرا، ئه‌م فیلمه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سانسۆره‌وه قه‌ده‌غه كرابوو له ساڵی ٢٠١٥ له "٤٧ه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی سینه‌مای توركیا" كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی سینه‌مایییه‌وه رێك خرا وه‌ك یه‌كێك له ١٠ فیلمه هه‌ره باشه‌كانی سه‌ده له توركیا له‌قه‌ڵه‌م درا.
- بە رۆمانی "بەداماوی مردن" خەڵاتی "ئۆرهان کەمال"ی بۆ رۆمان بەدەست هێنا
یڵماز گوینەی، دوای یەک ساڵ و شەش مانگ ژیانی هاوسەری لە ساڵی ١٩٦٨دا لە نەباهات چەهرە جیابووە.
لە ساڵی ١٩٧٠دا لەگەڵ ژاڵە فاتمە سولەیمانگیل هاوسەرگیری کرد و کاتێک کوڕەکەیان لەدایکبوو ناویان نا رەمزی یڵماز.
یڵماز گوینەی لە ساڵی ١٩٧٢دا بە رۆمانی "بەداماوی مردن" خەڵاتی "ئۆرهان کەمال"ی بۆ رۆمان بەدەست هێنا کە تیایدا باسی لە ژیانی منداڵی خۆی کردووە و پاڵەوانی رۆمانەکەش هەمان ناوی کوڕەکەی هەیە.
ئەم هونەرمەندە کچێکیشی بە ناوی ئەلیف گیونەی هەیە.
یڵماز گوینەی دوابەدوای رێککەوتننامەی ١٢ی ئادار جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە و دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا، بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ شاری نەڤشەهیر دوورخرایەوە.
یڵماز گوینەی لە مانگی ئاداری ١٩٧٢دا بەتۆمەتی هاوکاریکردنی شۆڕشگێڕان جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە و بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە سزادرا.
دواتر لە ساڵی ١٩٧٤دا بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرا. هەر هەمان ساڵ وەک دەرهێنەر، سینارست و ئەکتەری سەرەکی فیلمی "هاوڕێ"ی بەرهەم هێنا.
هەر لە ساڵی ١٩٧٤دا بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانی کوشتنی کەسێک بە ١٩ ساڵ زیندانی سزادرا.
دواتر ئەو نامانەی لە ماوەی زیندانییەکەیدا بۆ هاوسەرەکەی نووسیبوو لە دووتوێی کتێبێک‌دا لەژێر ناوی "نامەکانی سەلیمییە" کۆکردەوە.
- لە فێستیڤاڵی کان خەڵاتی "دارخورمای زێڕین"ی بۆ فیلمی "رێگا" وەرگرت
یڵماز گوینەی لە زینداندا دەستی بە نووسینی سیناریۆی فیلمی "مێگەل" کرد و لەلایەن دەرهێنەر، زەکی ئۆکتان کرایە فیلم.
دواتر سیناریۆی فیلمی "رێگا"ی نووسی کە لە ساڵی ١٩٨١دا لەلایەن دەرهێنەر، شەریف گیۆرەن کرایە فیلم و لە فێستیڤاڵی کان لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی "دارخورمای زێڕین"ی وەرگرت.
یڵماز گوینەی هەر لەو ساڵەدا، رەگەزنامەی تورکی لێسەندرایەوە.
یڵماز گوینەی لە ساڵی ١٩٨٣دا لە وڵاتی فەڕەنسا فیلمی "دیوار"ی بەرهەم هێنا و لە ساڵی ١٩٨٤دا فیلمەکە بووە کاندیدی خەڵاتی "تایبەتی داوەری"ی فێستیڤاڵی کان.
یڵماز گوینەی لە ١١٤ فیلم‌دا وەک ئەکتەر و لە ٢٦ فیلم‌دا وەک دەرهێنەر و لە ١٥ فیلم‌دا وەک بەرهەمهێنەر و لە ٦٤ فیلم‌دا وەک سیناریست کاری کردووە و لە کرانەوەی سینەمای تورکی بەڕووی جیهاندا رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە و لە ناوە و دەرەوەی تورکیا فیلمەکانی چەندین خەڵاتیان بەدەستهێناوە.
یڵماز گوینەی لە نۆی ئەیلوولی ١٩٨٤ بەهۆی شێرپەنجەی گەدە لە فەڕەنسا گیانی لەدەستدا و لە شاری پاریس بەخاکسپێردرا.
news_share_descriptionsubscription_contact



