Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئەستێرەی بۆڵیوود، ئەمیر خان کە لەسەر بانگێشتی وەزارەتی کو‌لتوور و گەشتیاریی بە مەبەستی ناساندنی فیلمە نوێیەکەی ''Secret Superstar'' لە ئیستانبوڵە، رایگەیاند ''من کاتێک سیناریۆیەک دەخوێنمەوە، وەک کەسێکم لێدێت کە فیلمەکە تەماشا دەکات و ئەگەر بێت و سیناریۆکە جۆش و خرۆشم بداتێ، ئەو ئاراستەیە دەگرم کە ببمە بەرهەمهێنەر یان ئەکتەرێک لەناو فیلمەکەدا و ببم بە بەشێک لێی. هەڵبژاردنەکانم بەشێکە لە رەنگدانەوەی کەسایەتییم''.
ئەو هونەرمەندە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە هۆتێلی فێرمۆنت کاسار ئاماژەی بەوەکرد بە بوونی لە تورکیا زۆر دڵخۆشە و گوتی: ''چەند ساڵێکە بە راستی دەمویست بێمە ئێرە. بەتایبەت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نامەی دۆستە لاوەکان کە تەماشای فیلمەکانم دەکەن، پێدەگات. نەمدەزانی کە تەماشای فیلمەکانم دەکەن. زۆر دڵم بەوە خۆش بوو. بە بەردەوامی بانگێشتیان کردم بۆ ئێرە. هەر لەوکاتەوە بیرم لەوەکردەوە کە سەردانی ئێرە بکەم''.
خان ئاشكرای کرد نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر هاوسەرەکەی، کیران و کوڕەکەی، ئازاد، سەرانی تورکیایان کردووە و گوتی:
''پێموایە دوو هەفتە لێرە بوون و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد لێرە. هەر لەو رۆژەوە کیران بە منی دەگوت پێویستە دیسان بچینەوە. لەبەرئەوەی کە لێرەم و فیلمەکەم لێرە نماییش دەکرێت زۆر دڵم خۆشە. زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە. چونکە من پێمخۆشە فیلمەکانم لە سەرانسەری جیهاندا لە هەمان کاتدا نمایش بکرێن''.
ئه‌و ئه‌كته‌ره گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هۆكاری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نازانێت كه له سینه‌مای بۆڵیودا دهستیخستووه و، گوتی: "هۆكاری ئه‌وه نازانم كه ته‌ماشاكه‌ران ئه‌كته‌رێكیان خۆشه‌وێت و به‌هاكانیان ئه‌وه‌نده خۆشده‌وێت. له‌و بابه‌ته‌دا هیچ كات دڵنیا نابین. من له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ بیرم نه‌كردووه‌ته‌وه. ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌م دڵخۆشم و كاتێک كاره‌كه‌م ده‌كه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆشی لێوه‌رگرم. به‌لای منه‌وه كارێكی زۆر خۆشه و خۆشی له‌و كاره ده‌بینم كه ئه‌نجامی ده‌ده‌م".
هونه‌رمه‌ندی دیاری هیندستان، ئه‌میرخان زانیاری له‌باره‌ی فیلمه نوێكه‌ی "Secret Superstar" خسته‌ڕوو كه له 20ی تشرینی یه‌كه‌مدا له توركیا نمایش ده‌كرێت و، گوتی: "دڵخۆش ده‌بم كاتێک ئه‌و فیلمه جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له دڵی خه‌ڵكیدا. فیلمه‌كه باس له بابه‌تێك ده‌كات كه زۆر كار نه‌كراوه له‌سه‌ری. به‌گشتیی هه‌میشه سكاڵا له‌وه ده‌كه‌ین كه به‌پێی پێویست فیلم به‌رهه‌منه‌هێنراوه له‌باره‌ی هه‌سته‌كانی منداڵانی كچ و ئه‌و شتانه‌ی ئافره‌تان دڵخۆش ده‌كه‌ن. ئه‌م فیلمه خاوه‌نی بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌یه. فیلمه‌كه خه‌یاڵی كچێكی 14 ساڵانه، باس له‌و شتانه ده‌كات كه وه‌ك سروش وه‌ریگرتووه، ئه‌و دۆخه‌ی تیایدایه و له‌گه‌ڵ ئومێده‌كانی. له فیلمه‌كه‌دا كچێكی به‌توانا هه‌یه كه به‌دووی ئومێدهكانیدا ده‌ڕوات، گۆرانی بێژه، بهستهوان و موزیكژه‌نه".
ئه‌میرخان كه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له توركیا ده‌مێنیته‌وه، له به‌رنامه‌یه‌كی چڕدا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانیدا كۆده‌بێته‌وه.