Meltem Bulur
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا-رووسیا-ئێران كه تیایدا بابه‌تی سووریا تاوتوێ ده‌كرێت، بڕیاره 4ی نیسان له ئیستانبوڵ ساز بكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژێك پێش لووتكه‌كه كه میوانداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێكده‌خرێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری توركیا-رووسیا رێكبخرێت.
پوتین سه‌ره‌تا له 3ی نیساندا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری باڵای توركیا-رووسیا ده‌كات و، پاشان به‌شداری له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كاندا ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان سووریا بێت، هاوكات بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پلاندانانی ستراتیجی هاوبه‌شی ئۆرگانی خواره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری و، پێشانگای گه‌شت و گوزاری نێوده‌وله‌تی مۆسكۆ، له رۆژانی 12-14ی ئادار سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.