Salih Bilici
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئیبراهیم كاڵن گوتی: "سه‌باره‌ت به غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌مه‌وێت جه‌خت لهوهبكهمهوه كه چ كاره‌كانی پێشتری ئێمه له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان و چ ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییانه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ده‌یدات له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه و هه‌موو توانای خۆمان به‌گه‌ڕخستووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكمان ده‌ستبكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به چوونی یه‌په‌گه له منبجه‌وه بۆ عه‌فرین، كاڵن گوتی: "له باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه هاوڵمانداوه. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له منبجه‌وه بۆ عه‌فرین كه له‌ژێر كۆنترۆڵیدان جووڵه ده‌كه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستە بێته وه‌ڵام و چاوه‌ڕوان ده‌كریت رێگرییان لێبکات. ئه‌وه سروشتیترین مافمانه".
هه‌روه‌ها گوتی: " قۆناغی تایبەت بە گواستنەوەی پارەی تایبەت بە ئاوارەکانی سووریا بەرەوپێش دەچێت، بەڵام لەو ئاست و خێراییەدا نییە کە خوازیارین. لانیکەم ئێمە وەک تورکیا لە لای خۆمانەوە کارەکانی خۆمان، هەماهەنگییەکانمان تەواو کردووە بۆ گەیاندنی دووەم سێ ملیار و گەیاندنیان بە ئاوارەکان".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راشیگه‌یاند "خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی پێكدادان و جێ ناكۆك نییه، با بیكه‌ینه ناوچه‌یه‌كی رێككه‌وتن و سوودی هاوبه‌ش. بۆ ئه‌وه‌یش با لایه‌نی تورك و لایه‌نی رۆم له قوبرس له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كێشاومانه كارێكی هاوبه‌ش بكه‌ن، ئێمه‌یش وه‌ك توركیا پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین. له‌نێو ئه‌وه‌یشدا ده‌كریت یۆنان هه‌بێت، ده‌كرێت وڵاتانی دیكه‌ش هه‌بن، ئێمه له‌و باره‌یه‌وه كێشه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك رێگه‌ی نایاسییهوه كه پێشێلكاری سه‌روه‌رییه له‌وێ كاری گه‌ڕان بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ده‌بێت و توركیاش هیچ كات سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست بنێت".
سه‌باره‌ت به سووتاندنی ئاڵای وڵاته‌كه‌شی له یۆنان، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "به‌توندی ئیدانه‌ی سووتاندنی ئاڵای توركیا ده‌كه‌ین له خۆپیشاندانێكدا له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له لایه‌ن پارتی نه‌ژادپه‌رسته‌وه. هه‌وڵی خۆشمانداوه له‌وباره‌وه. ده‌مه‌وێت رایبگه‌یه‌نم كه ده‌مانه‌وێت حكوومه‌تی یۆنان، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بدۆزنه‌وه و راپێچی دادگایان بکەن. ده‌كرێت جیاوازیی بیروڕا له نێوان وڵاتاندا هه‌بێت، به‌ڵام سووتاندنی ئاڵای وڵاتێك تاوانه".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به غوته‌ی خۆرهه‌ڵات په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئه‌نجام ده‌دات.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی ساڵح موسلیمیشهوه رایگه‌یاند "ده‌ستگیركردنی له پراگ، ئازادكردنی، ده‌ركه‌وتنی له ئه‌ڵمانیا و هتد، پێویسته لێره‌دا ئه‌ورووپییه‌كان دانیشن و بیربكه‌نه‌وه. هاوپه‌یمانێكی وه‌ك توركیایان كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوێكی تیرۆریستیی ده‌ناسێت و رایده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وان رێگه‌ی پێده‌ده‌ن له پایته‌خته‌كان و كۆڵانه‌كانی ئه‌ورووپا بسووڕێته‌وه، ئه‌مه به مانای چی دێت؟ پێویسته ئه‌مه له خۆیان بپرسن. كاتێك توركیا كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌مه نیشانده‌دات، پێویسته هه‌ڵوێستێكی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی 'بۆچی توركیا له‌م بابه‌تانه‌دا كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده توند نیشانده‌دات'یان نه‌بێت".
دواتر ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به غوته‌ی خۆرهه‌ڵات گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌چواچێوه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌ڕێز پوتین داویه‌تی، له میانی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئارامبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو بێته ئاراوه. بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌ركۆمارمان له‌گه‌ڵ روحانی ئه‌نجامیده‌دات، هه‌ر ئه‌مه ده‌بێت".