14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
پرۆژه‌یاسای گۆڕانكاری له باره‌ی یاسای سزادان و هه‌ندێ یاسای دیكه له په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ند كرا‌و، به یاسا كرا.
به‌پێی ئه‌و چاكسازییه‌ی به هاوبه‌شی لەلایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ئاك پارتی و مه‌هه‌په ئاماده‌كراوه به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی هه‌موو ناوه‌ندی پارێزگا و جوگرافیای ناوچه‌كان و چڕی كار تیایاندا، له شارۆچكه دیاریكراوه‌كاندا به وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌رێنیی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن داده‌مه‌زرێندرێت.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌و سكاڵایانه ده‌كۆڵێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه تۆماركراون كه داواكاری گشتیی كۆماریی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزا و رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌ریكردووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌خراپ به‌كارهێنانی ئه‌ركه گشتییه‌كه‌ی به چه‌ك تاوانێك دژبه باوباپیر، نه‌وه، هاوسه‌ر یان خوشك و برا، دژبه كه‌سێك كه له رووی جه‌سته‌یی و رۆحییه‌وه ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات ئه‌نجام ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی سكاڵاكرابێت ئه‌وا سزاكه‌ی به رێژه‌ی نیوه زیاد ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی دڕندانه ئه‌نجامدا سزاكه‌ی یه‌ك هێنده زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و گومانلێكراوه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خته‌وه یان كه‌سێكی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ته، یان خانمێكی دووگیانه یاخود شه‌ش مانگ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕیوه له‌بری ده‌ستبه‌سه‌ركردن ده‌توانرێت بڕیاربدرێت به ئازادكردنی مه‌رجدار.
سزای ئه‌وانه زیاد ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كاری سووخۆری ده‌كه‌ن رێكخراو دروست ده‌كه‌ن.