14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
ئیزمیر- AA
گرووپی په‌ره‌پێدان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڤاكسین (پێكوته) له زانكۆی ئه‌گه رایگەیاند کە له پرۆسه‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له رێگه‌ی ترشی ناوه‌كیی (DNA)، ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نتیجینی دیزاینكراو كردووه له تاقیگه كه دووه‌م قۆناغی پرۆسه‌ی دروستكردنی ڤاكسینه.
گرووپه‌كه له ٣٢ زانا پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له زانكۆی كاتیب چه‌له‌بی له ئیزمیر، تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی نیشتمانیی ڤایرۆسناسیی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، ناوه‌ندی زانستی پزیشكیی زینده‌زانیی له ئیزمیر و په‌یمانگای كۆنترۆڵی ڤێتێرنه‌ریی بۆرنۆڤا له ئیزمر سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستان.
زاناكان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه بریتییه له دیزاینكردنی ئه‌نتیجینی ڤاكسینه‌كه.
له‌ئێستاشدا پێیان ناوه‌ته قۆناغی دووه‌می په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كه كه بریتییه له تاقیكردنه‌وه‌ی ئهنتیجینه دیزاینكراوه‌كه له تاقیگه‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا له زانكۆی ئه‌گه، دكتۆر مه‌رت دۆشكایا له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه تا ئێستا به‌شداریی له كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ده‌رمان و ڤاكسیندا ده‌كات.
دكتۆر مه‌رت دۆشكایا باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی ئامارەکانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی زیاتر له ٥٠ ناوه‌ند له جیهاندا دهستیانکردووە به كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و گوتی: "له راستیدا ئه‌و كارانه‌ی كه له توركیاش ئه‌نجامده‌درێن، له قۆناغی هاوشێوه‌دان. پێنج له‌مانه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی تاقیگه واته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ. ئه‌وانی دیكه‌شیان له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ".