Fırat Taşdemir
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بۆ خۆی و ھاوسەر و کچەکەی ئەنجامدراوە، پۆزێتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
سۆیڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە لەسەر پێشنیازی پزیشەکەکان ئیتر لە نەخۆشخانە چارەسەریی وەردەگرێت.
سۆیڵو رایگەیاند کە باری تەندروستی باشە و نووسیوویەتی:"رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە دوای ئەوەی ھەستمان کرد کە تەندروستیمان باش نییە، پشکنینمان ئەنجامدا و ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بۆ خۆم و ھاوسەر و کچەکەم ئەنجامدرا، پۆزێتیڤ دەرچوو. تا دوێنێ لە ماڵەوە چارەسەرییمان وەردەگرت، بەڵام ئیتر لەسەر پێشنیازی پزیشکەکانمان چووینە نەخۆشخانە. سوپاس بۆ خودا لە ئێستادا باشین".