Ramal Mahmood
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ماڵتا، جۆزیف موسکاتەوە پێشوازی لێکرا.
دوای ئەوەی یڵدرم لەگەڵ سەرکۆماری ماڵتا ماری لیوز کۆلێرۆ پرێکا کۆبووەوە، لە کۆشکی کاستڵی لەلایەن موسکاتەوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانی رێوڕەسمەکەدا مارشی نەتەوەیی هەردوو وڵات لێدرا، دواتر یڵدرم سڵاوی لە سەربازانی ریزگرتوو کرد. دوای بەیەکترناساندنی شاندی هەردوو وڵات، یڵدرم و موسکات بەیەکەوە کۆبوونەوە.
هەریەک لە وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتول سایان کایا، وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا عومەر چەلیک، وەزیری ئابووری نیهات زەیبەکچی، وەزیری وەرزش و لاوان عاکیف چاغاتای کڵچ، وەزیری پەروەردە عیسمەت یڵماز، وەزیری تەندروستی رەجەب ئاکداغ، جێگری وەزیری دەرەوە ئەحمەد یڵدز و باڵیۆزی تورکیا لە ڤالێتا رەها کەسکینتەپە یاوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیان.