Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
هەولێر – AA
پەخشی TRT Kurdi کە یەکەمین کەناڵ بووە لە تورکیا بە زمانی کوردی لە ١٦ی مانگەوە بووە ئێج دی.
ئەم کەناڵە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە دەستی کردووە بە پەخشی بەرنامەکانی. لەنێو سەد کەناڵی کوردیدا زۆرترین بینەری هەیە. لە رێگای ئەم کەناڵەوە زنجیرە دراما، بەرنامەی دیکۆمێنتاری، ئایینی، کولتووری و منداڵان و میوزیک و گۆرانی پێشکەش دەکرێن.
لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەم کەناڵە بە ناوی TRT 6 دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٥ ناوی بۆ TRT Kurdi گۆڕدرا.