Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
لە بارەی پێشهاتەکانی عێراق و سووریا، ٢١٣ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاک پارتی واژوویان کۆکردەوە و پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمانيان کرد بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدەن.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان، لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە بریکارانی فراکسیۆنی ئاک پارتی موستەفا ئەلیتاش، نازی بۆستانجی و مەهمەت موش کرد.
ئەلیتاش سەبارەت بە پێشهاتەکانی عێراق و سووریا ئاماژەی بە ماددەی ٩٢ کرد لە دەستووری تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی خاکی تورکیا و رایگەیاند کە ٢١٣ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئاک پارتی واژوویان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.
قارەمان ئاماژەی بەوە کرد کە داواکەیان گونجاوە و بەهۆی ئەوەی بارێکی لەناکاوە سبەی داوای کۆبوونەوەی بە پەلە دەکەن و گوتیشی: "بابەتێکی نیشتمانی ئینشاڵلە دەرئەنجامەکەشی خێر دەبێت. سبەی رێکاری پێویست بۆ پێشنیارەکە دەکەین و داوای کۆبوونەوەی بە پەلە دەکەین لە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ".
قارەمان لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان بەشداری تێدا دەکات.