08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
لە شارۆچکەی کولپ سەربە پارێزگای دیاربەکر، کۆمەڵێک هاووڵاتی مەدەنی کە چووبوون بۆ کۆکردنەوەی دار، رووبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی پەکەکە بوونەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون پەلامارەکە لەڕێی بۆمبێکی دەستییەوە بووە کە لە نزیک گەڕەکی گولێچ داندراوە و لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی کرێکارانی دارستاندا تەقێندراوەتەوە.
دوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کراون.