08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2020
ئیستانبوڵ - AA
له‌و نامه‌یه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له‌نێو ئه‌و پاكهتهدایه كه له‌ژێر رۆشنایی رێوشوێنه‌كانی دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) به‌سه‌ر كه‌سانی ته‌مه‌ن سەروو ٦٥ ساڵ دابه‌ش ده‌كرێت، هاتووه "وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌م رێكاره‌كان ده‌گرینه به‌ر و سه‌رجه‌م تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له دژی ئه‌و په‌تایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستیی گه‌له‌كه‌مان".
له توركیا له‌ژێر رۆشنایی رێوشوێنه‌كانی دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌و پاكه‌ته‌ی پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌ی له‌خۆگرتووه كه به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆجیای تورکیا ئاماده‌كراوه و به‌سه‌ر كه‌سانی ته‌مه‌ن سەروو ٦٥ ساڵ دابه‌ش ده‌كرێت، نامه‌یه‌كی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌یه كه بۆ گه‌له‌كه‌ی نووسیوه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وه‌ك وڵات له به‌ره‌نگارییه‌كی نیشتمانییدان دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی و وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌م رێكارییهكیان گرتووه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌م تواناكانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستیی گه‌ل.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووە "به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریی و وه‌رچه‌رخانه‌ی كه له‌میانی ١٨ ساڵی رابردوودا له بواره‌كانی خزمه‌تی گشتیی روویداوه، توركیا یه‌كێكه له ئاماده‌ترین وڵاته‌كان بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ".
سه‌ركۆماری توركیا داوای له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات خۆشحاڵبن، چونكه هیچ ڤایرۆس و په‌تایه‌ك له توركیا به‌هێزتر نییه و رایگه‌یاندووە "خاوه‌نی سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی ته‌ندروستین، به ١٦٥ هه‌زار پزیشك و ٤٩٠ هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستیی كه ٢٠٥یان په‌رستارن و ٣٦٠ هه‌زار كارمه‌ندی پشتیوانیی".