Salih Okuroğlu
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥رایگەیاند: "ئەو چەواشەکارییە سیاسییانەی کە هەوڵی شێواندنی مێژوو دەدەن، دووبارە دەرکەوتنەوە".
مەولوود چاوشئۆغڵو لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی دایەوە سەبارەت بە رووداوەکانی ١٩١٥.
چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "ئەو چەواشەکارییە سیاسییانەی کە هەوڵی شێواندنی مێژوو دەدەن، دووبارە دەرکەوتنەوە. هەلپەرستان کە پێداگری دەکەن لەسەر ئەم هەڵوێستە، بەهۆی پاڵنەرە نهێنییەکانیان و دووڕووییەکانیانەوە لەبیر دەکرێن. کەس حەددی نییە وانەی مێژوو بە گەلی تورکی مەزندا بدات".
لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە رووداوەکانی ١٩١٥، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دەستەواژی کۆمەڵکوژی بەکارهێنا.