Günay Nuh,Sidar Can Eren
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
ئەردەخان - AA
کاندیدکراو بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند کە هیچ جیاکارییەک ناکەن و خزمەتی هەمووان دەکەن.
کەمال کڵچدارئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا کە لە شەقامی کۆنگرە لە شاری ئەردەخان بەڕێوەچوو، باسی لە دادپەروەریی کرد.
کڵچدارئۆغڵو باسی لەوە کرد کە دادپەروەریی بۆ هەموو تورکیا دێت نەک تەنها بۆ ئەردەخان و گوتی: ''نەک تەنها لە هۆڵی دادگادا، بەڵکو لە کێڵگە، کارگە و هەموو شوێنێکدا داوای دادپەروەریی دەکەن''.
گوتیشی: ''هیچ جیاکارییەک ناکەین. لە کتێبی ئێمەدا، جیاکاری بوونی نییە. مرۆڤ مرۆڤە و جێگەی سەر سەرمانە. خزمەتی هەموو کەسێک دەکەین''.
کەمال کڵچدارئۆغڵو داوای لە هەمووان کرد بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و گوتی: ''کاتێک دەچنە سەر سندوقی دەنگدان دەبێت قەناعەت بە کەسێکیش بکەن ئەویش بێت بۆ دەنگدان. دەبێت برایەکتان کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشتردا دەنگی بە ئاک پارتی و مەهەپە داوە قەناعەت پێ بکەن و بەیەکەوە بەشداری لە دەنگداندا بکەن. پێ بڵێن تورکیا پێویستی بە گۆڕان و ئاشتیی لەئامێزگرتن و بە حکوومەتێکە کە مافی گەل نەخوات، پێویستی بە دادپەروەریی و ئارامییە''.