Sultan Çoğalan
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
- عومەرچهلیك:
- "لە كاتی رووداوه‌كانی كۆبانێش هه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاریی به ئێمه دا. ده‌یانگوت ئێمه ده‌مانه‌وێت بچین كۆبانێ رزگاربكه‌ین به‌ڵام په‌یه‌ده رێگه‌مان پێ نادات. ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر كۆبانێ له‌ده‌ستی په‌یه‌ده‌دا نه‌بێت، با بكه‌وێت".
- "هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکەین، ئەمە بەشێک لە گوتەبێژی وڵاتەکانیش دەیڵێن، گوایە تورکیا لەگەڵ چەکدارە کوردەکان کە مەبەستیان پەیەدە-یە لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون، کۆماری تورکیا وڵاتێکی دەسەڵاتدارە، دەوڵەتێکی مەشروعییە، ناکرێت بگوترێت کەوا لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی دانوستانی کردووە و یاخود رێککەوتنی ئەنجامداوە".
وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومەر چه‌لیك رایگەیاند "جموجووڵه‌كانی په‌یه‌ده له باكووری سووریا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نییه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتی رێكخراوێكی تیرۆریستییه".
چه‌لیك بووه میوانی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات دوای كۆنترۆڵكردنی منبج، هێشتا ئه‌و رێكخراوه نه‌كشاوه‌ته‌وه. له‌وباره‌وه پرسیار له چه‌لیك كرا و ناوبراو رایگه‌یاند، "توركیا دژی ئه‌وه‌یه په‌یه‌ده ده‌سه‌ڵاتێكی كرداری له‌وێ دروست بكات و ببێته مه‌ترسی بۆسه‌ر توركیا".
چه‌لیك گوتی: "هه‌رگیز ئه‌وه راست نییه كه ئێمه دژی كوردین له‌به‌رئه‌وه دژی دامه‌زارندنی ده‌سه‌ڵاتێكی كرداریین له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتێك په‌یه‌ده سه‌ره‌تا له حه‌سه‌كه و عه‌فرین سه‌ری هه‌ڵدا، سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نگی خۆیان گه‌یاندووه و رایانگه‌یاندووه کە په‌یه‌ده قبووڵیان ناكات.
چه‌لیك گوتی: "لە كاتی رووداوه‌كانی كۆبانێش هه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاریی به ئێمه دا. ده‌یانگوت ئێمه ده‌مانه‌وێت بچین كۆبانێ رزگاربكه‌ین به‌ڵام په‌یه‌ده رێگه‌مان پێ نادات. ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر كۆبانێ له‌ده‌ستی په‌یه‌ده‌دا نه‌بێت، با بكه‌وێت".
وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاتەکەی رێگریی له كۆمه‌ڵكوژیی كۆبانێ كردووه و گوتی: "جموجووڵه‌كانی په‌یه‌ده له باكووری سووریا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نییه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتی رێكخراوێكی تیرۆریستییه. لێره‌دا باس باسی كوردی سڤیل نییه. توركیا ئه‌و هێزه‌یه كه هه‌وڵی پاراستنی كوردی سڤیل ده‌دات وه‌ك چۆن هه‌وڵی پاراستنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌دات. ئهوەیش به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا. لێره‌دا په‌یه‌ده ئامانجی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه و ته‌نانه‌ت دژی كورده‌كانیش".