Aybüke İnal Kamacı
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی بهڕێوهبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویكردهوه، بەهۆی روودانی لافاو لە پارێزگای کاستامۆنو ١٠ کەس و لەسینۆپ یەک کەس گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای بارتن-یش گەڕان بەدوای هاووڵاتییەکی بێ سەروشوێندا درێژەی هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئافادەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە ئەو شەپۆلی باران بارینەی دوێنێ خۆرئاوای ناوچەی دەریای رەشی گرتەوە، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی بارتن، کاستامۆنو و سینۆپ.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە شارۆچکەکانی ئوڵوس لە بارتن و، ئازداڤای، ئینەبۆڵو، بۆزکورت، کورە و پنارباشی لە کاستامۆنو و ئایانجک لە سینۆپ کەوتوونەتە ژێر کاریگەری لافاوەکەوه. ههروهها دوا بە دوای کارەساتەکە هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و رزگار کردن کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی روودانی لافاو لە پارێزگای کاستامۆنو ١٠ کەس و لەسینۆپ یەک کەس گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای بارتن-یش گەڕان بەدوای هاووڵاتییەکی بێ سەروشوێندا درێژەی هەیە".