Nevzat Taş
29 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
هەکاری- AA
ژمارەیەک ناوچە لە ناوەند و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای هەکاری بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک ''ناوچەی ئەمنیی تایبەت'' راگەیەنران.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن پارێزگای هەکارییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەو کردەوانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەماوەی رابردوودا ئەنجامیانداوە، کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لە شارەکە.
باس لەوەشکراوە ٢٥ ناوچە لە هەریەک لە ناوەندی هەکاری و سنووری شارۆچکەکانی چوکورجا و یوکسەکۆڤا، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی رۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧ەوە تاوەکو کاتژمێر ٢٣:٥٩ی رۆژی ١٢ی حوزەیران، وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت رادەگەیەنرێن و چوونی هاووڵاتییان بۆ ئەو شوێنانە بەبێ مۆڵەت، قەدەغەیە.