Abdullah Söylemez,Günay Nuh,Yasin Çavdar,Yunus Hocaoğlu,Sidar Can Eren,Cüneyt Çelik
02 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، تونجەلی، ئاگری و ئەردەخان رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، سەرماوسۆڵە بەردەوامە.
شەوی رابردوو، نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکە بەم شێوەیە بوو: لە ئەردەخان ١٠ پلە ژێر سفری سەدی، ئەرزەڕۆم شەش پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری پێنج پلە ژێر سفری سەدی، ئیدر یەک پلە ژێر سفری سەدی و قەرس و ئەرزینجان سفر پلەی سەدی بوو.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم کاتەکانی بەیانی بەفر و باران ناوچەکەی گرتەوە.
- ئاگری
بەهۆی ئەو سەرماوسۆڵەیەی پارێزگای ئاگری گرتووەتەوە، بەفر باری و شەقام و رێگاوبانەکان بە بەفر داپۆشران.
دوای بەفر بارینەکە لە قەزای ئەلەشکیرت دووکاندارەکان بەردەم دووکانەکانیان پاککردەوە.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کاتەکانی شەو سەرماوسۆڵە کاریگەر بوو.
بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ناوچەکەی گرتەوە، سەهۆڵبەندان روویدا.
هاوکات لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکە، بەفربارین بەردەوامە.
- تونجەلی
لە قەزاکانی ئۆڤاجیک و پولومور لە تونجەلی، بەهۆی کاریگەری سەرماوسۆڵەوە درەخت و رووەکەکان زوقمیان گرت.
هاوکات بەهۆی سەرماوە لەو قەزایانەدا، جۆگەلەکان بەستوویانە و هاووڵاتییان بەهۆی بەستنی رێگاوبانەکانەوە دووچاری سەختی بوون لە هاتوچۆکردندا.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس، بەهۆی سەرماوە سەهۆڵبەندان لە شەقام و رێگاوبان و پلیکانەکان دروست بوو.
تیمەکانی شارەوانی قەرس، دەستیان کردووە بە راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی شەقام و رێگاوبانەکان.