30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دەزگا ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، دەزگای ھەواڵگری میت و ھێزە سەربازییەکانی تورکیا لە قەندیل ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامداوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە ھات کە دەزگای ھەواڵگری میت ماوەی چەند مانگێکە لەڕێی ئەو تۆڕی چاودێریەی لە قەندیل و ناوچەکە دروستیکردووە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە و بۆ پاراستنی ھاووڵاتییە مەدەنییەکانی نزیک قەندیل و پێکانی ئامانجەکەیان بە یەک لێدان پلانی وردی داڕشتووە.
ماوەیەکی کەم پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەش چەند کارمەندێکی دەزگای ھەواڵگری میت نێردراونەتە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە و دوای ھەڵسەنگاندنی تەواوی ناوچەکە لەڕێی ھێزە سەربازییەکانی تورکیاوە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە و نەزیفە بیلەن کە یەکێکە لە گەورە تیرۆریستەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، کوژراوە.
بیلەن یەکێک بووە لە شەش ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی کەجەکە، لە سووریا و لوبنان لەلایەن خودی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە مەشقی سەربازی و سیاسی پێکراوە و دواتر بووەتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی لقی ژنانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و لەناو رێکخراوەکەدا بە ناوەکانی ھاجەر ھیلال و ھاجەر گۆیی ناسراوە.
بەگوتەی چاودێرانی سیاسیش ئەمە یەکەمجارە لە عێراق بەرپرسێکی کەجەکە لەو پلەیەدا بکوژرێت و گورزێکی وا کوشندە لە رێکخراوەکە بدرێت.