30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
وان - AA
لە شارۆچکەی باشکالەی سەربە وان گەڕەکێک و کێڵگەیەک کەرەنتین کران.
بەپێی روونکردنەوەیەکی پارێزگای وان، لە شارۆچکەی باشکالە، گەڕەکی ئڵیجاک و کێڵگەی بێللییورت بەگومانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و لەسەر فەرمانی دەزگای پاراستنی تەندروستیی کەرەنتین کراون.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش وەبیرهێندراوەتەوە کە پێشتریش گەڕەکی خان سەربە شارۆچکەی چالدێران، گەڕەکی ئەسەنیاماچی سەربە شارۆچکەی باشکالە و کێڵگەکانی جەمیک و تەللیکایای سەربە گەڕەکی ئاڵاجایەری شارۆچکەی چاتاک کەرەنتین کرا بوون.