Özgün Tiran
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
AA
سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند ''دەستوور دەڵێت 'پارتە سیاسییەکان ئەندامی دانەبڕاوی دیموکراسیین'. واتای چییە، واتای ئەوەیە کە ھەر پارتێکی سیاسیی بەپێی خۆی بۆچوونە سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان لێکدەداتەوە و لەگەڵ رای گشتییدا بەشی دەکات. ئەو پارتە سیاسییەی پشتیوانی گەل بەدەستبھێنێت دەژی، ئەو پارتە سیاسیانەشی پشتیوانی گەل بەدەستنەھێنن، فڕێدەدرێنە زبڵدانی مێژووەوە. لەبەرئەوە ئێمە ئەگەر بەرگریی لە دیموکراسیی دەکەین، ناچارین قۆناغێکی وەک داخستنی پارتی سیاسیی و کۆتاییھێنان بە پارتە سیاسییەکان وازلێبھێنین''.