Zafer Fatih Beyaz,Mümin Altaş
15 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دەروازەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە زێلێنسکی کرد.
لە بەردەم ئاڵای تورکیا و ئۆکراینادا سەرکۆمار ئەردۆغان و زێلێنسکی وێنەیان گرت.

لەو دیدارەدا کە بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، هەر یەک لە وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و گەورەڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ ئامادەبوون.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی، سەرکۆمار ئەردۆغان و زێلێنسکی بەشداری لە خوانی کاری هاوبەشی نێوان شاندەکان دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان و زێلێنسکیدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا بە هەموو ڕەهەندەکانیيەوە تاوتوێ بکرێت.