Zana Natık Kerem
16 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند کە ھەموو ھەوڵەکانی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەخاتەگەڕ و ئاماژەی بەوەشدا کە بە ئامانجی بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەھێز، چاکسازییەکی گشتگیر لە بوارەکانی ئابووری و داراییدا، ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا عەلی زەیدی دوای دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشوو محەممەد شیاع سوودانی، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو.
عەلی زەیدی لە دوای دەستبەکاروبوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕایگەیاند، دابینکردنی یەکسانی و دادپەروەریی، کاری لەپێشینەی کابینەکەی دەبێت.
گوتیشی: "ھەموو ھەوڵەکانم لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەخەمەگەڕ".
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کرد کە لەچوارچێوەی کارنامەکەیاندا، بە ئامانجی بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەھێز، چاکسازییەکی گشتگیر لە بوارەکانی ئابووری و داراییدا، ئەنجام دەدەن.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم پڕۆژە گرنگەکان کە پەیوەندییان بە باشترکردنی ئاو، کارەبا و ڕێگەوبانەوە، جێبەجێ دەکەن و گوتی: "ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی ژیانی ھاووڵاتییان".
سەرۆکوەزیرانی عێراق زەیدی ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بە ئاڵنگارییەکی زۆردا تێدەپەڕێت و گوتی: "کار دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیریی و پاراستنی سەروەریی عێراق، ھەروەھا ھەوڵدەدەین کە پەیوەندییەکانی عێراق گەڵ وڵاتا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی ھاوبەش پتەوتر بکەین".