Mehmet Yusuf Melikoğlu
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری جەزائیر، عوبدولمەجید تەبوون دەستیپێکرد.
لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان، تەبوون سەردانی ئیستانبوڵی کرد و لە کۆشکی دۆڵمەباخچە بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازی لێکرا، دواتر هەردوو سەرۆک پێکەوە کۆبوونەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو هەنگاوانە بکرێت کە بۆ فراوان کردنی هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و جەزائیر دەگیرێنەبەر هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکرێت دەربارەی پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
دوای کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکیش بڕیارە شاندی هەردوو وڵات پێکەوە کۆببنەوە.
لە کۆتاییشدا شاندی میوان لەسەر شەرەفی سەرکۆماری تورکیا، بۆ نانی ئێوارە میوانداری دەکرێن.