Rewa Sherwan
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئورفا، عوسمان بایدەمیر رایگەیاند "لە میانی شەش ساڵ شەڕی ناوخۆ لە سووریا ناوچەی عەفرین گۆڕەپانی ئاشتی بووە. ھاوپەیمانییەتی ئاک پارتی، مەھەپە و جەھەپە شوێنێک کە دەستی شەڕی پێنەگەیشتووە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون شەڕی دژ بە عەفرین راگەیاند".
عوسمان بایدەمیر ئاماژەی بەوەکرد ھاوپەیمانییەتی ئاک پارتی، مەھەپە و جەھەپە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون شەڕی دژ بە عەفرین راگەیاند، ئەو شوێنەی کە دەستی شەڕی پێنەگەشتووە دوای شەڕێک لە سووریا کە شەش ساڵی خایاند.
عوسمان بایدەمیر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە پەرلەمان سازی کرد رەخنەی لە ئۆپەڕاسیۆنی لقی زەیتون گرت.
پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئورفا، عوسمان بایدەمیر ئاماژەی بەوەکرد کە دەستەواژەی (نەخێر بۆ جەنگ) وەکو تاوان سەیر دەکرێت لە لایەن ئەو ھاوپەیمانییەتەی کەوا لە لایەن ئاک پارتی، مەھەپە و جەھەپەوە پێکھێنراوە لە ژێر ناوی (سێوی سوور)، ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد دوای شەڕێکی ناوخۆیی لە سووریا کە شەش ساڵی خایاند عەفرین گۆڕەپانی ئاشتی بووە و ھاوپەیمانییەتی ئاک پارتی، مەھەپە و جەھەپە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ھێرشیان کردە سەر عەفرین کە بەدرێژایی شەش ساڵی شەڕ دەستی شەڕی پێنەگەیشت.
عوسمان بایدەمیر لە درێژەی وتەکانیدا رەخنەی لە لێدوانی وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، نومان کورتوڵموش گرت کە رایگەیاندبوو با ھەدەپە هەڵوێستی خۆی بخاتەڕوو و گوتی: "بەڕێز کورتولموش لایەنگیری ئێمە زۆر روون و ئاشکرایە ئێمە لایەنگیری ئاشتی، سەربەستی، راستی و دروستین ئێمە وەکو ئێوە ھەر کات و ساتێک لایەنگیری خۆمان ناگۆڕین لەسەر داوای وەزارەت و سەرۆکوەزیران پشت لە ھاوڕێگا و دۆستانمان ناکەین".
پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئورفا، عوسمان بایدەمیر ھەروەھا رەخنەی گرت لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە زیاتر لە ١٥٠ کەس دەست بەسەرکراون و لە نێوان دەستگیرکراواندا ژمارەیەک بەرپرسی لقەکانی ھەدەپە لەنێویاندان.
ناوبراو باسی ئەوەشی کرد کە ژمارەیەک ھونەرمەند لە رێگای ناردنی نامەوە بۆ پەرلەمانتاران داوای وەستانی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن و دەست خۆشیشی لەو کەسانە کرد کەوا نامەکەیان واژوو کردووە.