Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
کلیس - AA
بە مەبەستی رەوانەکردنی ھێزی پشتیوانی بۆ یەکەکانی تورکیا لە سنووری سووریا، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی گەیشتە شاری کلیس.
کاروانەکە لە ژمارەیەک بارھەڵگر پێکھاتووە کە ٢٠ ئۆتۆمبێل و پاسی زرێپۆشی گواستنەوەی کارمەندانی سەربازیی لەخۆ دەگرێت.
کاروانەکە لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی چڕوپڕ لە نێو شاری کلیس تیپەڕ بوو و بەرەو سنووری سووریا بەڕێ کەوت.
زانیاری ئەوەش دراوە کە کاروانەکە رۆڵی پشتیوانی دەگێرێت بۆ یەکەکانی سەر سنووری سووریا.